سەردێڕ:

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان و هەرێم گۆڕانکاری بەسەرداهات

AM:10:41:27/09/2021

13776 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە ھەزار و ٧٥٨ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، یەک گرامیش بە ٥٦ دۆلار و ٥٢ سەنتە و بەمەش بەراورد بە رۆژانی رابردوو نرخی یەک گرام زێڕ ٢٣ دۆلار لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەتەوە.


ھاوکات، نرخی یەک کیلۆگرامیش بە ٥٦ ھەزار و ٥١٦ دۆلار بووە.

ھەروەھا، نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان یەک هەزار دینار بەرزبووەتەوە و بەم شێوەیەی خوارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣١٢ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٦٨ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤١٦ ھەزار دینارە.

لەماوەی رابردوو، نرخی زێر لەجیھاندا ھەزار و ٨٠٠ دۆلاری تێپەڕاند بەھۆی ناجێگریی و دابەزینی دۆلار لە بانکی ناوەندی ئەمەریکادا. ھاوکات، گرێبەستەکانی ئەمەریکا لە زێڕدا ٠،٧٪ بەرزبووە و نیشاندەری دۆلاریش ٠،١٪ دابەزی لە مامەڵەکانی کۆتایی ھەفتەدا.

ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا نرخی زێر لە بازاڕەکانی جیھاندا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، ئەگەرچی لە سەرەتای ھەفتەی رابردوو کەمێک لە نرخەکەی دابەزی.













گەلەری