سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. مامێک تەقەی لە دوو برازای خۆی کرد و هەڵهات

PM:08:23:18/09/2021

253072 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، ئەمڕۆ لە شاری هەولێر لە پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل، مامێک تەقەی لە دوو برازای خۆی و کەسێکی کەسێکی دیکەش کردووە و برینداری کردوون، هاوکات، تا ئێستا بکەری رووداوەکە دەستگیرنەکراوە.


رزگار کۆچەر پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل لەسەر رێگای هەولێر – کەرکوک، دەمەقاڵی لە نێوان مامێک و دوو برازادا دروستدەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەنجامدا مامەکە تەقەی لە دوو برازاکەی خۆی و کەسێکی دیکە کردووە و برینداری کردوون و دواتریش هەڵهاتووە.

باسی لەوەشکردووە، بریندارەکان لە ئێستادا لە نەخۆشخانەن و نەشتەرگەرییان بۆ کراوە و دۆخی یەکێکیان جێگیرنییە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، کێشەکە لەسەر ئەوە بووە کە مامەکە داوای پارەی لێنکردووە و ئەوانیش رەتیانکردووەتەوە پارەی بدەنێ، دەشڵێت، تا ئێستا تۆمەتبارەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرنەکراوە.














گەلەری