سەردێڕ:

بەهۆی وەرگەڕانی تراکتۆرێکەوە؛ دوو کەس گیانیان لەدەستدا

PM:11:23:17/09/2021

9492 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتوچۆدا بەهۆی وەرگەڕانی تراکتۆرێکەوە لە ناحییەی خورماڵی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە، دوو کەس گیانیان لەدەستدا.


لە راگەیەندراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەکردووە، کاتژمێر هەشتی ئەمشەو، لە ناحییەی خورماڵی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە، تراکتۆرێکی کشتوکاڵی وەرگەڕاوە و بەوهۆیەشەوە دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە.

لەراگەیەندراوەکەی پۆلیسی هەڵەبجەدا هاتووە، لە رووداوەکەدا، کەسێک بەناوی (ئەبوبەکر فتاح هەیاس) کە تەمەنی ٤٨ ساڵانە و پیشەی کاسبە، لەگەڵ (ئەبوبەکر حەمە علی عبدلقادر) تەمەن ٥٢ ساڵانە و پیشە پاسەوانی سنوورە، کە هەردووکیان دانیشتووی ناحییەی خورماڵ، بەهۆی وەرگەڕانی تراکتۆرەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

ئەوەش هاتووە، دوابەدوای رووداوەکە، تەرمەکانیانڕەوانەی پزیشکی دادی پاریزگای هەڵەبجە کراوە ودۆسیەی لیکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە لەبنکەی پولیسیخورماڵ کراوەتەوە.

ڕووداوەکانی هاتوچۆ بە یەکەم هۆکاری گیانلەدەستدانی هاوڵاتیان دادەنرێت لە هەرێمی کوردستاندا، بەپێی ئامارەکانیش، لە ١٥ ساڵى ڕابردوودا، زیاتر لە ١٠ هەزار کەس لە هەرێمى کوردستان بەهۆی ڕووداوەکانى هاتوچۆوە گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ١٠٠ هەزار هاوڵاتی دیکەش کەمئەندام و برینداربوون.








گەلەری