سەردێڕ:

بۆچی ھێزێکی یەکێتی ھەڵیان کوتایە سەر کارگەیەک؟

PM:08:05:09/09/2021

19528 جار خوێندراوەتەوە

کاتژمێر ١١ پێشنیوەڕۆ، ھێزە ئەمنییەکەی یەکێتی بە ٧ ھەمەری سەربازیی و ٥٠ چەکدارەوە ھەڵیانکوتایە سەر کارگەیەک لە سلێمانی، ھێزەکە سەرەڕای لێدان و بریندارکردنی پێنج کارمەندی سکیوریتی کارگەکە لە گۆرەپانێکدا نیو کاتژمێر کارمەندەکان دەستبەسەردەکەن و مۆبایلەکانیان لێوەردەگرن و لەسەر زەوییەکە پاڵیانخستوون وسوکایەتیان پێکردوون.


بەھۆی لێدانیشەوە سێ کارمەندی کارگەکە برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانەیەکی ئەھلی سلێمانی کراون لەپێناو ئاشکرانەبونیان، کەسێکیش کە بەرپرسی سکیوریتیەکان بووە دەستگیردەکەن و لەگەڵ خۆیان دەیبەن، ھێزەکە تەواوی چوون و ھەڵکوتانە سەر شوێنەکەشان بە کامێرا و درۆنیش لە ئاسمانە وێنەگرتووە.
ھێزەکە بە پاساوی بوونی چەکی قورس و مەشقی سەربازیی چونەتە سەر کارگەکە بەڵام بەرپرسانی کارگەکە ڕەتیدەکەنەوە.
بەپێی زانیارییەکان چەکدارەکان لە سێ ھێزی ئەمنی سەر بە بەرپرسانی باڵای یەکێتی پێکھاتوون کامێرای چاودێری و بەشیک لەکەرەستەکانیان بردوە و ڕوداوەکەش پەیوەندی بە پشک و بەرژەوەندی ئابوری بەرپرسانی باڵای یەکێتییەوە و ھاوبەشەکانیانەوە ھەیە، دەزگا ئەمنییەکانیش ھیچ روونکردنەوە و لێدوانێک نادەن. 
ئەمە لە کاتێکدایە ئەمساڵ چەندین رووداوی دیکەی ھاوشێوەی تەقەکردن و ھەڵکوتانە سەر شوێن لەلایەن ھیزە ئەمنیەکانی سەر بە یەکێتیەوە لە سلێمانی روویانداوە کە کوژران و برینداربونیشی لێکەوتووەتەوە سەرەڕای دروشم و بەڵینی دابینکردنی ئارامی بەرپرسانی یەکێتی بۆ سلێمانی و ھەرێمی کوردستان.













گەلەری