سەردێڕ:

ئەمڕۆ بانکی ناوەندیی عێراق ١٤٠ ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە

PM:03:45:01/03/2023

2224 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە، فرۆشتنی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە، بەراورد بە دوێنێ سێشەممە، بەڕێژەی ٪٤٠ دابەزینی تۆمار کرد و ماڵپەڕی بانکی ناوەندیی عێراق بڵاویکردەوە کە ئەمڕۆ، ١٤٠ ملیۆن و ٣٩٠ ھەزار و ٢٨٥ دۆلار خراوەتە بازاڕەوە.


راشیگەیاندووە، لەو ١٤٠ ملیۆن و ٣٩٠ ھەزار و ٢٨٥ دۆلارەی کە ئەمڕۆ خراوەتە بازاڕەوە، ٩٩ ملیۆن و ٨٩٠ ھەزار و ٢٨٥ دۆلاری بۆ حەواڵکردن بووە و ٤٠ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار دۆلاریش بۆ فرۆشتنی کاش بووە.

ئەو بڕە دۆلارەی کە ئەمڕۆ لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە خراوەتە بازاڕەوە، بەراورد بەدوێنێ سێشەممە بەڕێژەی ٪٤٠ دابەزینی تۆمار کردووە.

ئەوەش لە کاتێکدا دوێنێ سێشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق ٢٣٣ ملیۆن و ٩٢١ ھەزار و ٣٤ دۆلاری خستبووە بازاڕەوە.

بانکی ناوەندیی عێراق فرۆشتنی یەک دۆلاری ئەمریکی بە ھەزار و ٣٢٠ دینار بۆ بانک و دامەزراوە داراییە نابانکییەکان دیاری کردووە، بەڵام ئەمڕۆ لە بازاڕەکاندا نرخی یەک دۆلاری ئەمریکی بە ھەزار و ٥٥٨ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.













گەلەری