PM:02:30:14/02/2023
2240 جار خوێندراوەتەوە
ئەمڕۆ بانکی ناوەندیی عێراق، ٩٤ ملیۆن و ٩٥٠ ھەزار و ٥٦٠ دۆلاری خستە بازاڕەوە.
بانکی ناوەندیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ، ٩٤ ملیۆن و ٩٥٠ ھەزار و ٥٦٠ دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە و بڕەش، ٥٣ ملیۆن و ٧٥٠ ھەزار و ٥٦٠ دۆلاری بۆ حەواڵکردن بووە و ٤١ ملیۆن و ٢٠٠ ھەزار دۆلاریش بۆ فرۆشتنی کاش بووە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، سەرەڕای دابەزاندنی نرخی دۆلار بە فەرمی لەلایەن
بانکی ناوەندی و ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە بۆ ١٣٠ هەزار دینار لە بانکەکاندا
بەرامبەر بە ١٠٠ دۆلار، هێشتا لە بازاڕەکاندا نرخی دۆلار بەرزە و بە ١٥٠ هەزار دینار
مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەوەش لە کاتێکدا دوێنێ دووشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق ١١٥ ملیۆن و
٤٠٣ ھەزار و ٢٩٤ دۆلاری خستبووە بازاڕەوە.