سەردێڕ:

لەعێراق پێدانى سەرموچە و بەرزە موچە دەستى پێکردەوە

AM:08:36:04/09/2021

26244 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى عێراق رایگەیاند "سەرموچە و بەرزە موچە بۆ شەش هەزار فەرمانبەرى وەزارەتەکە بەستراوە سەرەڕاى ئەو قەیرانە داراییەى کە رووبەڕووى وڵات بۆتەوە".


ئەمرۆ شەممە، فەلاح قەیسى، بریکارى کارگێڕى لە وەزارەتى پەروەردە بە رۆژنامەى سەباحى فەرمى راگەیاند "بەڕێوبەرایەتى گشتى کەرخ لەئامادەکاریدایە بۆ پێدانى شایستەى دارایى بۆ سەرموچە و بەرزە موچەى تایبەت بە فەرمانبەران".

وتیشى "سەرموچە و بەرزە موچەکە زیاتر لە شەش هەزار فەرمانبەر دەگرێتەوە کە بەگوێرەى رێنمایى و یاساکانى وەزارەتى دارایى لەو بارەیەوە دەبەخشرێت".

ئاماژەى بەوەش کرد کە سەرەڕاى ئەو قەیرانە داراییەى کە رووبەڕووى وڵات بۆتەوە بەڵام وەزارەت پێداگرى لەسەر ئەوە کردووە کە شایستە داراییەکانى فەرمانبەران لەبوارى سەرموچە و بەرزە موچەدا خەرج بکرێت .

رونیشیکردەوە، وەزارەت ئامادەکاریى دەکات بۆ خەرجکردنى پارەى چاودێریکردنى تاقیکردنەوەکانى قۆناغى ناوەندى بۆ ساڵى خوێندنى ٢٠٢٠-٢٠٢١ و هیوایخواست کە لە هەفتەى داهاتوودا پارەکە خەرج بکرێت.

لەهەرێمى کوردستان لەدواى دروستبوونى شەڕى داعش و بەهۆى قەیرانى دارایى حکومەتى هەرێمى کوردستان موچەى فەرمانبەرانى پاشەکەوت کرد و سەرموچە و بەرزە موچەى فەرمانبەرانى لەو کاتەوە راگرتووە.








گەلەری

‌بەپەلە