سەردێڕ:

سەرۆک وەزیرانی عێراق پارێزگاری بانکی ناوەندی لە پۆستەکەی لابرد

AM:09:08:23/01/2023

10120 جار خوێندراوەتەوە

بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی عێراقی، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بڕیاریدا مستەفا غالب پارێزگاری بانکی ناوەندی لە پۆستەکەی لابرێت و عەلی موحسین عەلاق لە جێگەی، پۆستەکەی بە وەکالەت بەڕێوەببات.


هاوکات، لەگەڵ پارێزگاری بانکی ناوەندیدا، بەڕێوەبەری بانکی بازرگانی عێراقیش لەلایەن سوودانییەوە خانەنشین کرا و بیلال حەمدانی راسپارد بۆ بەڕێوەبەردنی بانکەکە لەگەڵ کارەکەی خۆیدا، کە بەڕێوەبەری بانکی پیشەسازی عێراقە و لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە لە کەرتی بانکی عێراقیدا کاری کردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە، ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویکردەوە محەمەد شیاع سوودانی بڕیاریداوە بە لابردنی مستەفا غالب لە پۆستی پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق.

چاوگێکی حکومیش باسی لەوەکردووە، بڕیارەکەی محەمەد شیاع سوودانی بۆ لابردنی مستەفا غالب لەسەر داوای خۆی بووە.

هاوکات، بە بڕیارێکی دیکەی سوودانی بەڕێوەبەری بانکی بازرگانی عێراقی سالم جەواد چەلەبی لە پۆستەکی خانەنشین کردووە.

 













گەلەری