سەردێڕ:

بایدن باس لە بەغدا و هەرێم دەکات

PM:12:04:29/08/2021

29388 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەمریکا دوای بەڕێوەچوونی لوتکەی بەغدا، هەوڵەکانی حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی بۆ پتەکردنی پەیوەندیەکانیان لەگەڵ دراوسێکانیان بە گرنگ وەسف کرد.


ئەمڕۆ یەکشەممە، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە راگەیەنراوێکی کۆشکی سپیدا ئاماژەی بەوەدا، ئەمریکا بەردەوامە لە پشتیوانی کردنی عێراقی هاوبەش، هەربۆیە کاردەکەن بە ئامانجی بەدەستهێنانی سەقامگیری زیاتر لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەردەوامن بە پابەندبونەکانیانەوە لە پێناو بەهێزکردنی پەیوەندییە دوو لایەنەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا لە چوارچێوەی رێککەوتنی ستراتیجی نێوانیان.

لەبارەی پەیوەندی عێراق و دراوسێکانی، لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، "کاتێک من و سەرۆک مستەفا کازمی لە کۆشکی سپی کۆبوینەوە، گفتوگۆمان لەبارەی رۆڵی گرنگی عێراقەوە لەناوچەکە و ئەو هەوڵە زۆرەی حکومەتی عێراق دەیدات، لەگەڵیشیدا حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ، بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و دراوسێکانی کرد".

لە کۆتاییدا راگەیەنراوەکە ئاماژەی بەوەداوە، پێویستە هەنگاوی دبلۆماسی ئامرازی لە پێشینەی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا بێت، ئەوان سوپاسی هاوبەشەکانیان دەکەن کە لەم دیدەیاندا هاوڕایانن.

ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ شەممە، لوتکەی هەرێمی لە شاری بەغدای پایتەختی عێراق بە بەشداری حکومەتی عێراق و سعودییە و ئیمارات و ئێران و کوەیت و قەتەر و میسر و ئەردەن و تورکیا و ئێران و فەرەنسا و رێکخراوی کۆمکاری عەرەبی و رێکخراوی هاریکاری ئیسلامی و رێکخراوی هاریکاری کەنداو سازکرا. لە کۆتاییدا راگەیانراوی کۆتایی کۆنگرەکە راگەیەنراو تیایدا چرکردنەوەی هەوڵە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان بە ئامانجی سەقامگیری ناوچەکە و گەشەسەندنی ئابوری و بەهێزی پەیوەندییەکان لە دیارترین ئەو خاڵانەبوون ئاماژەیان پێدرا.


کـ ، ئـ













گەلەری