سەردێڕ:

بانکی نێودەوڵەتی: ئابوری وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە رێژەی ٥.٥٪ لەمساڵدا گەشە دەکات

PM:11:39:05/10/2022

1688 جار خوێندراوەتەوە

بانکی نێودەوڵەتی پێشبینی ئەوە دەکات لە ئەمساڵدا ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا بە رێژەی ٥.٥٪ ئابوورییەکەیان گەشەبکات، ئەمەش خێراترین گەشەسەندنی ئابوورییە لە دوای ساڵی ٢٠١٦ەوە کە ئەو ناوچانە بەخۆیانەوە بینیبێتیان.


بانکی نێودەوڵەتی باسی لەوەکردووە، وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت لە ناوچەکانی کەنداو داهاتێکی بەرزیان لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیداکردووە و پێشبینی دەکرێت لە ئەم ساڵدا ئەو وڵاتانە بە رێژەی ٦.٩٪ ئابووریان گەشە بکات.

بانکی نێودەوڵەتی راشیگەیاندووە، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بووەتە هۆی زیادبوونی داهاتی وڵاتانی کەنداو و بەرزبوونەوەی نرخی نەوتیش دەبێتە هۆی قازانجی دارایی بۆ زۆربەی وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت لە ساڵی ٢٠٢٢دا بە جۆرێک ئەم قازانجە لە دوای پرۆسەی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتیش پێشبینی دەکرێت زیاتر ببێت.

ئاماژەی بەوەشدا، وڵاتە تازەپێگەیشتووەکانی هاوردەکاری نەوت دەستکەوتی وەهایان نییە تاوەکو بتوانن نەوت بە شێوەیکی ئاسایی دابین بکەن، بۆیە دەبێت خەرجییەکان کەمبکەنەوە و بەدوای سەرچاوەی نوێی داهاتی ناوخۆی دیکەدا بگەرێن.













گەلەری