سەردێڕ:

سەرۆکی پەیمانگای کوردی بۆ هەڵبژاردن: پارتی و یەکێتی لە هەڵبژاردن دەترسن و دۆخی جەماوەریان خراپە

PM:10:51:05/10/2022

2980 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی پەیمانگای کوردی بۆ هەڵبژاردن رایگەیاند، درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان نیشانەی ئەوەیە، پارتی و یەکێتی لە هەڵبژاردن دەترسن و دۆخی جەماوەریان خراپە.


ئارام جەمال سەرۆکی پەیمانگای کوردی بۆ هەڵبژاردن راشیگەیاند، سەرۆکایەتی پەرلەمان و هەر سێ حزبی پێکهێنەری حکومەت پێیانوتن کە هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمان جگە لە چاوبەستەیی و گەمەیەکی پێشوەخت داڕێژراوی نێوان ئەو سێ لایەنە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن و درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان و کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم شتێکی تر نەبوو.

دەشڵێت، "دەکرا هەموو ئەو بڕگە و ماددانەی لە یاسای هەڵبژاردندا بە حساب جێگەی ناکۆکی نێوان ئەندازیارانی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان بوون، چارەسەربکرێن بۆ ئەوەی هەڵبژاردن دوانەخرێت."













گەلەری