سەردێڕ:

چوارچێوەی هەماهەنگی: پێش کۆتایی ئەم مانگە حکومەتی نوێی عێراق پێکدەهێنرێت

PM:10:24:05/10/2022

1628 جار خوێندراوەتەوە

چوارچێوەی هەماهەنگی دەڵێت، سورن لەسەر پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق لەم مانگەدا و پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانیەتیەکەش دەڵێت، لە هەفتەی داهاتوودا پەرلەمان کۆدەبێتەوە.


غەریب عەسکەری پەرلەمانتاری هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، گۆرەپانی سیاسی عێراق لە چەند رۆژی داهاتوودا نزیکبوونەوەی تەواو لەنێوان لایەنە سیاسیەکان بەخۆیەوە دەبینێت و لە هەفتەی داهاتووش پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار کۆدەبێتەوە.

دەشڵیت، پێش تەواوبوونی ئەم مانگە حکومەتی نوێی عێراق پێکدەهێنرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە لەدوای کشانەوەی فراکسیۆنی سەدریەکان لە پەرلەمانی عێراق چوارچێوەی هەماهەنگی و سونەکان و بەشێک لە کورد هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەتیان راگەیاند و هەوڵەکانیان بۆ پێکهێنانی حکومەت چڕکردوەتەوە.













گەلەری