PM:09:57:05/10/2022
1556 جار خوێندراوەتەوە
بەشێک لە هاوڵاتیانی گەڕەکی قەرەبوو لە پارێزگای هەولێر دژی نەبوونی خزمەتگوزاری و ئاو لە گەڕەکەکەیان گردبوونەوە و یەکێک لە هاوڵاتیان دەڵێت، "ماوەی چوار ساڵە کێشەی کەمی ئاو لە گەڕەکەکەماندا بوونی هەیە و بەردەوامە."
هاوڵاتییەکی گەڕەکی قەرەبوو لە پارێزگای هەولێر بە ئێن ئار تی راگەیاند، لە ساڵی ٢٠١٤ەوە گەڕەکی قەرەبوونی هەولێر کێشەی کەمی ئاوی هەیە و هەندێک لە هاوڵاتیان بەهۆی ئەو کێشەیەوە ماڵەکانیان لەو گەڕەکە گواستووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، شارەوانی و ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێریان ئاگادارکردووەتەوە
لە کێشەی کەمی ئاو لە گەڕەکی قەرەبوو بەڵام ئامادەیی خۆیان بۆ چارەسەکردنی کێشەکە
دەرنەبڕیووە.
ئەوەشی خستەڕوو، لە رێگەی کەناڵی "ئێن ئاڕ تی"ەوە دەیانەوێت لایەنی
پەیوەندیدار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی گەڕەکی قەرەبوو ئاگاداربکەنەوە و لە ماوەی ئەو
چەند ساڵەدا دانیشتوانی ئەو گەڕەکە لەسەر ئەرکی خۆیان ئاویان بۆ ماڵەکانیان دابین
کردووە و ئەو رێگایانەش خەرجی دارایی زۆر دەخاتە سەر شانیان.
لەلایەکی دیکەوە پەیامنێری ئێن ئار تی راگەیاند، لە پێشتر لە رێگەی بۆری
ئاوی ئیفرازەوە ئاو بۆ ئەو گەرەکە دابینکراوە و بەڵام لەلایەن حکومەتەوە گیراوەتەوە
و هاوکات بیری ئاوی تایبەت بە گەڕەکی قەرەبوو لە هەولێر وشکی کردووە.
شەیما ئەحمەد، هەولێر