سەردێڕ:

باوکێک بە تۆمەتی کوشتنی کچەکەی دەستگیرکرا

PM:07:32:05/10/2022

2920 جار خوێندراوەتەوە

دوا بەدوای ئەوەی تەرمی کچێک لە ماڵی خۆیاندا لە کەرکوک دۆزرایەوە، دوابەدوای لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانی پۆلیس، باوکی کچەکە وەک تۆمەتباری سەرەکی رووداوەکە دەستیگرکرا.


چاوگێک لە پۆلیسی کەرکوک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کچە کوژراوەکە تەمەنی ٣١ ساڵ بووە و بە هۆی کێشەی خێزانییەوە کوژراوە.

راشیگەیاند، رووداوەکە لە گەرەکی تسعین ئەنجامدراوە و تۆمەتبارەکە لە ئێستادا بە گوێرەی ماددەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراوە.

دیار محەمەد، کەرکوک












گەلەری