سەردێڕ:

دوای بڕیارەکەی ئۆپیک پڵەس؛ نرخی نەوت ٢٪ بەرزبووەوە

PM:06:36:05/10/2022

6632 جار خوێندراوەتەوە

دوای بڕیاری ئەمڕۆی رێکخراوی ئۆپیک پڵاس بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نزیکەی دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە، نرخی نەوت بە رێژەی ٢٪ بەرزبووەوە و لە ئێستادا بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٩٣ دۆلار و ٧٧ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.


بە گوێرەی راگەیەندراوێکی ئۆپیک پڵەس بڕیاری کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی دوو ملیۆن بەرمیلی رۆژانە لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە لەلایەن ئەندامەکانی رێکخراوی ئۆپیک و ئەوانەش کە بەشدارنین لە رێکخراوەکە.

نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتووەتە ٩٣ دۆلار و ٧٧ سەنت و بەمەش نزیکەی دوو دۆلار و ٦٩ سەنت بەرزبووەتەوە بە بەراوردکردن بە کاتی داخستنی لە دوێنێدا کاتێک بازاڕ بە ٩١ دۆلار و ٠.٨ سەنت داخرا.

هاوکات، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی بۆ ٨٨ دۆلار و ١٢ سەنت بەرزبووەتەوە.

 













گەلەری