سەردێڕ:

بەهێزی دۆلار بووە هۆی دابەزینی نرخی زێڕ

PM:06:20:05/10/2022

49348 جار خوێندراوەتەوە

مانەوەی بەهای بەرزی دۆلار بە جێگیری بووە هۆی دابەزینی نرخی زێڕ و دوای بەرزبوونەوەی بەرچاوی لە دوێنێدا، ئەمڕۆ جارێکی دیکە دابەزییەوە.


مانەوەی نرخی دۆلار لە بەرزیدا بووە هۆی دابەزینی نرخی زێڕ بە رێژەی زیاتر لە ١٪ ئەمەش وایکرد نرخی دۆلار لەبەرچاو کڕیاری دراوەکانی دیکە کەمتر جێگەی سەرنج بێت و لەلایەکی دیکەوە بازاڕەکان چاویان لە ئامارەکانی دامەزراندنی ئەمریکایە لە پێشبینیکردنی بەرزبوونەوەی رێژەی سوود لەلایەن بانکی فیدڕاڵیەوە.

نرخی زێڕ لە جیهاندا بەرێژەی ١.٢٪ دابەزیوە بە شێوەیەک نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕی عەیارە ٢٤ گەیشتووتە هەزار و ٧٠٥ دۆلار و نرخی هەر گرامێک ٥٤ دۆلارە و ٨٢ و سەنتە و هاوکات نرخی یەک کیلۆگرام زێڕی عەیارە ٢٤ بۆ ٥٤ هەزار و ٩٥٠ دۆلار دابەزیوە.

ئەمەش لەدوای ئەوە دێت نرخی زێر بۆ ماوەی سێ هەفتە بە جێگیری لە نزمیدا مایەوە و مایەوە و نرخەکەی لە خوار هەزار و ٧٠٠ دۆلارەوە بوو.

هاوکات، بۆ ئەمڕۆ نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بۆ هەر مسقاڵێک بەم جۆرەیە:

زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٦٤ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٠٨ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٣٧١ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٠٥ هەزار دینارە
ئـ.ع
ل.ل













گەلەری