سەردێڕ:

ئۆپیک بڕیاریدا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت کەمبکاتەوە

PM:04:54:05/10/2022

2712 جار خوێندراوەتەوە

چەند چاوگێک بە ئاژانسی رۆیتەرزیان راگەیاندووە، رێکخراوی ئۆپیک بریاریداوە دوو ملیۆن بەرمیلی رۆژانە لە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت کەمبکاتەوە و ئەم بڕیارەش لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ جێبەجێدەکرێت و لە پێناو پاڵپشتیکردنە لە جێگیری نرخی نەوت.


رێکخراوی هەناردەکاری نەوتی ناسراو بە "ئۆپیک" لە کۆبوونەوەیەکدا لە شاری ڤییەنا بڕیاریاندا لەگەڵ دەستپێکی مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بڕی دوو ملیۆن بەرمیل لە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت کەمبکەنەوە لە پێناو پاڵپشتیکردن لە مانەوەی نرخی نەوت بە جێگیری.

کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن ئۆپیکەوە لەگەڵ فشارەکانی ئەمریکا و وڵاتانی دیکەدا دێت بۆ زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت چونکە بازاڕەکانی جیهان بە دەست کەمی دابینکردنی سووتەمەنییەوە دەناڵێنێت.

هاوکات، لە ئێستادا بەگوێرەی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٩١ دۆلار و ٧٠ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمەش لە دوای ئەوەدێت، لە مانگی رابردوو رێکخراوی وڵاتانی نەوتی ئۆپیک بڕیاری زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتیدا بە بڕی ١٠٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە ئەمەش لە دوای ئەو فشارە زۆرەی لەلایەن ئەمریکا و چەندین وڵاتانی دیکەی گەورە بەکارهێنەری نەوتەوە دروستکرابوو.













گەلەری