PM:04:21:05/10/2022
4432 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، بەردەوام دەبن لە پەیڕەوکردنی سیاسەتی کەمکردنەوەی باج لەسەر هاوڵاتیان چونکە لە رووی ئابووری و ئەخلاقیەوە کارێکی دروستە.
لە وتارێکدا بۆ ئەندامانى پارتی پارێزگاران لیز ترەس سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بەڵێنی کەمکردنەوەی باج و پلانی نوێ بۆ گەشەپێدانی وڵاتدا.
لە وتارەکەشیدا ترەس جەختیکردەوە لەسەر دەربازکردنی بەریتانیا لەم دۆخەی
ئیستا تیایدایە و بەهێزکردنی وڵات لە رووی ئابورییەوە.
هاوکات، دووبارە بەڵێنیدایەوە بە کەمکردنەوەی باج لەسەر هاوڵاتیان و وتیشی
ئەم رۆژانە رۆژانێکی قورسن و هۆکارەکەشی قەیرانی ئابوری جیهانییە بەهۆی شەڕی نێوان
روسیا و ئۆکرانیاوە.