سەردێڕ:

ئایا خواردنی هێلکە بە شێوەی رۆژانە تەندروستە؟

PM:03:54:05/10/2022

4912 جار خوێندراوەتەوە

وێرای ئەوەی کە هێلکە یەکێکە لە خواردنە بەسوودەکان بەڵام پسپۆڕان رێنمایی دەدەن بەوەی کە بەشێوەیەکی رۆژانە نەخورێت بەهۆی ئەوەی ئەگەری هەیە زیانی بۆ تەندروستی هەبێت.


بەگوێرەی بابەتێکی تەندروستی ماڵپەڕی "الوطن"، نابێت هێلکە بەشێوەیەکی رۆژانە بخورێت نەك لەبەر ئەوەی بڕێکی زۆر لە کالۆری تێدایە، بەڵکو لەبەرئەوەی جەستەمان ئارەزوو ناکات هەموو رۆژێك هەمان ماددەی خۆراکی وەربگرێت، چونکە ئەگەری هەیە ببێتە هۆی تووشبوون بە هەستیاری.

هێلکە دەوڵەمەندە بە چەوری بەسوود و ڤیتامینی گرنگی وەك ڤیتامین D، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا باشتروایە بەشێوەیەکی رۆژانە نەخورێت.

هەروەها باشتروایە هێلکە بە سوورەکراوەی نەخورێت، لە هەفتەیەکدا شەش هێلکە زیاتر نەخۆن، بەشێوەی کوڵاو بیخۆن چونکە هەرسکردنی ئاسانە و توانای مژینی لەلایەن جەستەوە باشترە.














گەلەری