سەردێڕ:

لە دوای ئەنجامدانی ریفڕاندۆم لە چوار هەرێمەکەی ئۆکرانیا؛ ئەوروپا سزای نوێی بەسەر روسیادا سەپاند

PM:03:30:05/10/2022

1672 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، رێککەوتن لەسەر هەشتەمین پاکێجی سزاکانی روسیا دەشڵێت، "سزاکان بەهۆی ریفراندۆمەکەی روسیاوەیەوە."


لە راگەیەندراوێکدا کە سەرۆک کۆماری چیک وەک سەرۆکی ئەم قۆناغەی یەکێتیی ئەورووپا بڵاویکردووەتەوە، باڵیۆزانی وڵاتانی ئەنداملە یەکێتییەکەدا رێککەوتنی سیاسییان کردووە لەبارەی سزای نوێی بۆسەر رووسیا.

باسلەوەشکراوە، سزاکان وەڵامێکی بەهێزە دژ بەو لکاندنە نایاساییەی ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی رووسیا لە چوار هەرێمەکەی ئۆکرانیا دەیکات.

ئەوەشخراوەتەڕوو، هەشتەمین پاکێجی سزاکە دوای ئەوەی بە نووسراو پەسەند کرا لە رۆژنامەی فەرمی یەکێتیی ئەورووپادا بڵاودەکرێتەوە و دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە.

لایخۆشیەوە، ئورسولا ڤۆن دێرلان سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا رایگەیاند، ''بە خۆشحاڵییەوە پێشوازی لە پەسەندکردنی هەشتەمین پاکێجی سزاکانی وڵاتانی ئەندامی ئەوروپا دەکەم''.

ئاماژەی بەوەشدا، بەشێوەیەکی خێرا و پێداگرانە هەڵوێستیان وەرگرتووە و هەرگیز ریفراندۆمی ساختەی پوتین و هەر جۆرە لکاندنێکی ئۆکرانیا قبوڵ ناکەن و بەردەوام دەبن لە بە سزاگەیاندنی کرملین.

لە چوارچێوەی پاکێجی نوێی سزاکاندا کە پێویستە لەلایەن ٢٧ ئەندامەکەی یەکێتیی ئەورووپاوە پەسەند بکرێت، هەندێ کەس و دامەزراوە دەخرێنە لیستی سزاکانەوە و هەندێ سنوورداریی دەخرێتە سەر بازرگانیی و هاوردەی نەوت و پاکێجەکە دانانی ئاستی نرخ بۆ فرۆشتنی نەوتی رووسیا بە وڵاتانی سێیەم لەخۆدەگرێت.

ئەمەش دوای ئەوەدێت، هەفتەی رابردوو، کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا پێشنیازی هەشتەمین پاکێجی سزاکانی دژبە رووسیا خستەڕوو کە خۆی لە قەدەغەکردنی بازرگانیی و دانانی ئاستی نرخی نەوتی رووسیا دەبینێتەوە.













گەلەری