خەڵاتی نۆبڵ لە بواری کیمیا،بەخشرایە هەریەک لە زانایان کارۆلین بێرتۆزی مۆرتن میداڵ و کارل شارپلێس بۆ سەرکەوتنیان لە لێکۆڵێنەوەکانیان لە کیمایی کلیکدا.
زانایان کارۆلین بێرتۆزی مۆرتن میداڵ و کارل شارپلێس لە لێکۆڵێنەوەکانیان لە کیمیای کلیکدا کە لقێکی کیمیایە گرنگی بەو کارلێکانە دەدات کە لەناو سیستەمی زیندوودا روودەدەن.
هانس ئیلێگرێن سکرتێری گشتیی ئەکادیمیای
شاهانەی زانستی سوید، لە پەیمانگای کارۆلینسکا لە ستۆکهۆڵم براوەکانی خەڵاتی نۆبڵێ
بۆ کیمیا راگەیاند و خەڵاتەکە بەخشرایەئەو سێ زانایە.
ساڵی ڕابردوو خەڵاتەکە بەخشرایە بنیامین لیست و دەیڤید ماکمیلان بەهۆی داڕشتنی
رێگەیەکی داهێنەرانە و هاوڕێی ژینگە بۆ دروستکردنی مۆلیکولەکان کە لیژنەی نۆبڵ وتی
"لە ئێستاوە سوودێکی زۆر بە مرۆڤایەتی دەگەیەنێت".
ئەمەش لەکاتێکدایە، هەفتەی راگەیاندنەکان بۆ براوەی خەڵاتی نۆبڵ رۆژی
دووشەممە دەستی پێکرد و زانای سویدی سڤانتی پاپاو خەڵاتی نۆبڵی بۆ بواری پزیشکی وەرگرت
بەهۆی ئاشکراکردنی نهێنییەکانی دی ئێن ئەی نیاندەرتاڵ کە تێڕوانینێکی سەرەکی بۆ سیستەمی
بەرگری جەستەی دابینکرد.
هەروەها سبەی پێنجشەممە ئەدەبیات رادەگەیەنرێت. هەروەها ڕۆژی هەینی خەڵاتی
نۆبڵی ئاشتی ساڵی ٢٠٢٢ و ١٠ی تشرینی یەکەمیش خەڵاتی ئابووری رادەگەیەنرێت.
خەڵاتی نەختینەیی نۆبڵ بریتییە لە نزیکەی ٩٠٠ هەزار دۆلار و لە ١٠ی
کانوونی دووەم خەڵاتەکان دابەش دەکرێن.