PM:01:58:05/10/2022
4884 جار خوێندراوەتەوە
کۆنسوڵی گشتی ئەمریکا لە ھەولێر، بریندارانی ھێرشەکانی ئەم دواییەی ئێرانی بەسەرکردەوە کە لە سەنتەری فریاکەوتنی تەندروستیی ھەولێر چارەسەر وەردەگرن.
کۆنسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە ھەولێر لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک رایگەیاندووە کە ئێرڤن ھیکسی کۆنسوڵ، سەردانی سەنتەری فریاکەوتنی تەندروستیی ھەولێری کردووە.
ئاماژەی بەوەشداوە،
کۆنسوڵی گشتیی ئەمریکا، بریندارانی ھێرشەکانی ئەم دواییەی ئێرانی بەسەرکردووەتەوە
کە لە سەنتەرەکە چارەسەر وەردەگرن و نووسیوویەتی، "بەتوندی ئەو ھێرشانە ئیدانە
دەکەین و شانبەشانی ھاوبەشانمان لە ھەرێمی کوردستان رادەوەستین".
رۆژی چوارشەممە
٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، ئێران ناوچەکانی سیدەکان، زڕگوێز و کۆیە، ناوچەی شێراوە نێوان
پارێزگای ھەولێر و پارێزگای کەرکوک؛ بۆردمان کرد.
پێشتر دەزگای دژەتیرۆری
کوردستان رایگەیاندبوو کە لە ئاکامی بۆردومانەکاندا، ١٣ کەس گیانیان لەدەستداوە و
٥٨ی دیکەیش برینداربوون کە زۆربەیان مەدەنیین.