سەردێڕ:

سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ: بە یاسا و دەستور و بە پەیڕەو تەمەنی پەرلەمان درێژ ناکرێتەوە

PM:01:28:05/10/2022

1360 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ لەکاتی خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازە یاسای بەردەوامبوونی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و دریژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان، پەرلەمانتارانی نەوەی نوی رایانگەیاند، بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ درێژکردنەوەی تەمەنی سێ سەرۆکایەتییەکە نین.


کاوە عەبدولقادر سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ رایگەیاند، بە یاسا و دەستور و بە پەیڕەو تەمەنی پەرلەمان درێژ ناکرێتەوە، وتیشی عەیبەیە پەرلەمان تەمەنی خۆی درێژ بکاتەوە رێز نەگرتنە لە دەنگ و سەنگی هاوڵاتی.

هەروەها مژدە مەحمود پەرلەمانتاری نەوەی نوێ بە سەرۆکی پەرلەمانی راگەیاند، پابەندبن بە بەڵێن و قسەکانی خۆتان و بەرپرسانی حزبەکەتان و تەمەنی خۆتان بە نایاسایی درێژ مەکەنەوە.

هاوکات سیپان پەرلەمانتاری نەوەی نوێ ئەوەی خستەڕوو، پەرلەمانی کوردستان بە چ رێکارێکی یاسایی تەمەنی خۆی درێژدەکاتەوە کە پێچەوانەی هەموو دەقە یاساییەکانە.













گەلەری