PM:12:42:05/10/2022
3300 جار خوێندراوەتەوە
سەرەڕای ناڕەزایەتییەکانی دژ بە درێژکردنەوەی ماوەی پەرلەمان، ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆبووەوە و تیایدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ درێژکردنەوەی ماوەی پەرلەمان کرا، بڕیاریشە سبەینێ خوێندنەوەی دووەمی بۆ بکرێت.
بەپێی راگەیاندراوێکی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان، سبەینێ پێنجشەممە، خوێندنهوهى دووهم بۆ پێشنیازهیاسای (بهردهوامبوونی خولی پێنجهمی پهرلهمانی كوردستان-عێراق)، بکرێت.
ئاماژە بەوەشکراوە،
هەروەها لە دانیشتنەکەدا بەردەوام دەبن لەسەر خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای (پەروەردە
و فێركاری لە هەرێمی كوردستان-عێراق).
سەرەڕای
نارەزایەتییەکان بۆ درێژکردنەوەی ماوەی پەرلەمان، بەڵام ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان
یەکەم خوێندنەوەی بۆ ئەو پێشنیازە یاسایە کرد.
لە ٦ی مانگی
داهاتوودا تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان بە کۆتا دێت و بڕیاربوو لەم
مانگەدا هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت، بەڵام بەهۆی ناکۆکییە سیاسییەکانی نێوان یەکێتی و
پارتی، هەڵبژاردنەکان دواخراوە و هێشتا دیار نییە کەی ئەنجامدەدرێت.