سەردێڕ:

یەکێتی مامۆستایان: هیچ پاساوێک نییە بۆ وەستاندنی پلەبەرزکردنەوە

PM:12:11:05/10/2022

2372 جار خوێندراوەتەوە

لە رۆژی جیهانی مامۆستایاندا یەکێتی مامۆستایانی کوردستان داوای پلە بەرزکردنەوەی مامۆستایان و چارەنووسی پارەی پاشەکەوتکراوی کرد و رایگەیاند، هیچ پاساوێک نییە بۆ گێڕانەوەی ئەو پێدراوە یاساییە.


یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەش کرد، مامۆستایانی وانەبێژ چارەنووسیان نەدرێتە دەست قەدەر، ئەوان گەنجینەی ئەم وڵاتە و پرۆسەی پەروەردەن.

لەبارەی موچە پاشەکەوتکراوەکانەوە راشیگەیاند، ژمارە بانکییەکیان بۆ دیاری بکرێت و لە رێگایەوە موچەکانیان پێبدرێتەوە.

ئەوەش خراوەتەروو، دوادەکەن زەوی یان یەکەی نیشتەجێبوون بدرێت بە مامۆستایان.

لە کۆتایی راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، یەکێتی مامۆستایانی کوردستان زۆر بە پشوویێکی درێژەوە مامەڵە دەکات لەگەڵ ئەم دۆخە، بەڵام بە دڵنیاییەوە ناتوانێت درێژەی پێبدات.













گەلەری