سەردێڕ:

کەشناسی: باران دەبارێت

AM:11:31:05/10/2022

67624 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی عێراق رایگەیاند، لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو باران دەبارێت و پلەکانی گەرما دادەبەزن و کەشناسی هەرێمیش دەڵێت، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت.


بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی عێراق راگەیەندراوێكی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە، لە یەکشەممەی داهاتوودا لە ناوچەکانی هەرێم باران دەبارێت و ئاسمان پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما دادەبەزن.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێمیش لەبارەی کەشی ئەمڕۆ چوارشەممەوە باسی لەوەکردووە، ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم بە گشتی ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما وەک رۆژی رابردوو دەمێننەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، سبەی پێنجشەممە، ئامان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما وەک ئەمڕۆ دەمێننەوە.

لە راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێمدا باس لەوەکراوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ بەم جۆرە دەبێت:

هەولێر:  ٣٦ پلەى سیلیزى

سلێمانی :  ٣٤ پلەى سیلیزى

دهۆک :  ٣٦ پلەى سیلیزى

کەرکوک : ٣٨ پلەى سیلیزى

هەڵەبجە  :  ٣٥ پلەى سیلیزى

زاخۆ :  ٣٦ پلەى سیلیزى

سۆران : ٣٥ پلەى سیلیزى

گەرمیان :  ٤٠ پلەى سیلیزى













گەلەری