سەردێڕ:

پوتین واژۆی لەسەر یاسای بەروسیکردنی چوار هەرێمەکەی ئۆکرانیا کرد

AM:10:58:05/10/2022

2864 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی روسیا واژۆی لەسەر چەند یاسایەک کرد بۆ لاکندنی چوار هەرێمی ئۆکرانیا بە وڵاتەکەیەوە.


ئاژانسی هەواڵییە روسیەکان بڵاویانکردووەتەوە، ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی ئەو وڵاتە واژۆی لەسەر چوار پڕۆژەیاسا کردووە بۆ لکاندنی ئەو چوار هەرێمە ئۆکرانیەی روسیا ریفراندۆمی لێکردن.

باسیان لەوەشکردووە، بەپێی ئەو پڕۆژەیاسایانە لە ٣٠ مانگی رابردووەوە دانیشتوانانی هەرێمەکانی دۆنیستیک و لۆهانسک و خێریسۆن و زاربۆجیا هاوڵاتیی روسین و دەتوان لەماوەی مانگێکدا داواکاری بۆ بەدەستهێنانی ناسنامەی روسی پێشکەش بکەن.

ئەوەشیان خستووەتەڕوو، بەپێی یاساکان روسیا لەکاتی یەکگرتنەوەی روسیای دیموکراتدا سنوری ئەو وڵاتانە جیادەکاتەوە بە یەکجاری وەک بەشێک لە زەوی روسیا مامەڵەیان لەگەڵ دەکات.

ئەمەش دوای ئەوەدێت، روسیا لە هەر چوار هەرێمی دۆنیستیک و لۆهانسک و خێریسۆن و زاربۆجیا ریفراندۆمی ئەنجامدا و دوای ریفراندۆمەکەش ڤلادیمیر پوتین رایگەیاند، هاوڵاتیانی ئەو چوار هەرێمە روسین.

هاوکات ئۆکرانیا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی رایانگەیاند، ریفراندۆمەکەی روسیا هیچ بەهایەکی نییە و ناتوانێت خاکی ئۆکرانیا بەشبکات و ئەو وڵاتە بەردەوام دەبێت لە کۆنترۆڵکردنەوەی خاکەکەی.













گەلەری