وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوە زانستی بە وەکالەت بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، داشکاندنی کرێی خوێند لە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگا ئەھلی و حکومییەکان بۆ ساڵی خوێندنی ئەمساڵیش بەردەوام بێت.
خالید شوانی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوە زانستی بە وەکالەت بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بۆ ئەمساڵیش وەک ساڵانی رابردوو داشکانی کرێی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگان بەردەوام دەبێت.
ئاماژەی بەوەشدا،
داشکاندنی کرێی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگا حکومیەکان بۆ خوێندنی پارالێڵ و
ئێواران بە رێژەی ٪٤٥ دەبێت و داشکاندنی کرێی خوێندن لە پەیمانگا ئەھلیەکان بە رێژەی
٢٠٪ دەبێت.
ئەوەشی خستەڕوو، داشکاندنی کرێی خوێندن لە زانکۆ ئەھلیەکان بە رێژەی ٪١٠ و ٪١٥ و ٪٢٠ بەپێی
رانکی زانکۆکان بڕیاری لەسەر دەدرێت.
وتیشی، ئەم بریارە
ساڵانی پێشوو بەھۆی پەتای کۆرۆنا درابوو؛ بۆ ئەم ساڵی خوێندنیش وەزارەتی خوێندنی
باڵا و توێژینەوەی زانستی درێژی کردەوە.
کەمکردنەوەى کرێى
خوێندن بەپێى ئەنجامەکانى ڕیزبەندى نیشتمانى زانکۆ تایبەتەکانی کوردستان دەبێت بەم
شێوەى خوارەوە:
- ئەو زانکۆیانەى دەکەونە گروپى B،
بەڕێژەى (١٠%) کرێى خوێندن کەمدەکرێتەوە.
- ئەو زانکۆیانەى دەکەونە گروپى C،
بەڕێژەى (١٥%) کرێى خوێندن کەمدەکرێتەوە.
- ئەو زانکۆیانەى دەکەونە گروپى D،
بەڕێژەى (٢٠%) کرێى خوێندن کەمدەکرێتەوە.
- سەرجەم پەیمانگە
تایبەتەکان و کۆلێژە زانکۆییەکان بەڕێژەى (٢٠%) کرێى خوێندنیان کەمدەکرێتەوە.
موراد ئەحمەد،
هەولێر