AM:10:08:05/10/2022
18064 جار خوێندراوەتەوە
بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لەسەر رێگای کەرکوک بۆ لەیلان دووکەس گیانیانلەدەستدا کە یەکێکیان منداڵە و سێ کەسی دیکەش بریندارن.
چاوگێک لە پۆلیسی لەیلان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای کەرکوک لە لەیلان دوو کەس گیانیانلەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش بریندارن.
ئاماژەی بەوەشدا، رووداوەکە لەجۆری
وەرگەڕان بووە و ئەو کەسانەی لەناو
ئۆتومبێلەکەدا بوون سەرجەمیان کارمەندی نەخۆشخانەیەک بوون لە لەیلان.
لەبارەی دۆخی تەندروستی
بریندارەکانیشەوە ئەوەی خستەڕوو، دۆخی دووان لە بریندارەکان ناجێگیرە.