سەردێڕ:

٦٣ کەوچك لە گەدەی پیاوێکدا دەرهێنرا

AM:09:32:05/10/2022

3924 جار خوێندراوەتەوە

چەند پزیشکێك لە یەکێك لە نەخۆشخانەکانی هیندستان توانیان پیاوێك لە مردن رزگار بکەن دوای ئەوەی ٦٣ کەوچکی کانزایی قوتدابوو.


چەند پزیشکێک توانیان نەشتەرگەری بەپەلە بۆ پیاوێك بکەن دوای ئەوەی دانی بەوەدا ناوە کە ماوەی زیاتر لە ساڵێکە دەستی کردووە بە قوتدانی کەوچك، وەك لە هەواڵێکی ماڵپەڕی "امارات الیوم"دا باسکراوە.

ئەو پیاوە هیندییە تەمەن ٣٢ ساڵە کە ناوی فێجایە دوای تووشبوونی بە ئازارێکی زۆر لە گەدەدا نەشتەرگەرییەکی چڕی بۆکرا کە ماوەکەی دوو کاتژمێری خایاند، توانیان ٦٣ کەوچك لە گەدەیدا دەربهێنن، بەڵام ئاماژە بەوەنەکراوە کە قەبارەی کەوچکەکان تا چەند گەورە بوون.

هەروەها راپۆتێکی رۆژنامەنوسی ئاژانسی "ئانی" هیندی وتوویەتی، خێزانی فیجای وتوویانە کە کوڕەکەیان لە سەنتەری چاکبوونەوە دەمایەوە دوای ئەوەی کە ئالوودەی ماددەی هۆشبەربووە، پێیان وایە کە لەوێ بەزۆر کەوچکەکانی پێدراوە.

وێڕای رزگاربوونیشی لەو کەوچكە ئاسنانە، فیجای تاوەکو ئێستا لەژێر چاودێری پزیشکیدایە.














گەلەری