سەردێڕ:

بە چوار موشەک ئەمریکا و کۆریای باشور وەڵامی موشەکە بالیستییەکەی کۆریای باکوریان دایەوە

AM:09:05:05/10/2022

7372 جار خوێندراوەتەوە

وەک وەڵامێک بۆ ئەو موشەکەی دوێن کۆریای باکور بەسەر ژاپۆندا تاقیکردەوە و رەوانەی دەریای هێمنی کرد ئەمریکا و کۆریای باکور چوار موشەکیان ئاڕاستەی دەریای ژاپۆن کرد.


دەستەی ئەرکانی کۆریای باشور بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاند، وەک وەڵامێک بۆ ئەو موشەکەی دوێنێ کۆریای باکور بەسەر ژاپۆندا رەوانەی کرد چوار موشەکیان بە هاوکاری ئەمریکا تاقیکردووەتەوە و رەوانەی دەریای ژاپۆنیان کردووە.

باسی لەوەشکرد، ئەمریکا دووان لەو موشەکانەی تاقیکردووەتەوە و کۆریای باشوریش دووانیان و ئەو موشەکان لە جۆری ئەتاکامس بوون.

لایخۆشیەوە جۆن کێربی وتەبێژی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا رایگەیاند، تاقیکردنەوەی ئەو موشەکانە وەک ئامادەکارییەکە بۆ تواناکانیان تا لە داهاتوودا وڵامی هەر هەڕەشەیەکی کۆریای باکور بدەنەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، بە کیم جون ئون سەرۆکی کۆریای باکوریان راگەیاندووە، ئامادەن لەسەر مێزی گفتوگۆ دابینیشن و گرژییەکان چارەسەر بکەن و نابێت گرژییەکان بگەنە ئەم ئاستەی ئێستا.

ئەمەش دوای ئەوەدێت، دوێنێ کۆرایای باکور موشەکێکی بالێستی بەسەر ژاپۆندا رەوانەی دەریای هێمن کرد و ئەمریکاش داوای لە ژاپۆن و کۆریای باشور کرد بە توندی وەڵام بدەنەوە.













گەلەری