سەردێڕ:

بەهۆی بومەلەرزەوە لە ئێران ٢٣٠ کەس بریندار بوون

AM:08:48:05/10/2022

9924 جار خوێندراوەتەوە

بومەلەرزەیەک لە ناوچەی 'خۆی' لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان روویدا و بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان، زیاتر لە ٢٣٠ کەس برینداربوون. ناوەندی تۆمارکردنی بوومەلەرزەی ئێرانێش دەڵێت، "بومەلەرزەکە بە گوڕی ٥.٤ پلەی رێختەر روویداوە."


ئەمڕۆ چوارشەممە، موجتەبا خالیدی وتەبێژی رێکخراوی فریاکەوتنی خێرای ئێران رایگەیاند، بەپێی نوێترین ئامارەکان، زیاتر لە ٢٣٠ کەس لە رووداوی بومەلەرزەكه‌ی ورمێدا برینداربوون.

هاوکات لایخۆشیەوە ئەمیرعەباس جەعفەری، بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی قەیرانی پارێزگای ورمێ بە میدیاکانی رایگەیاند، بەشێک لەو کەسانە لە کاتی هەوڵدان بۆ دوورکەوتنەوە لە کاریگەرییەکانی بوومەلەرزەکە برینداربوون و چارەسەری پزیشکی خێرایان بۆکراوە.

لەمبارەیەشەوە، ناوەندی تۆمارکردنی بوومەلەرزەی ئێران ئاماژەی بەوەدا، ناوەندی بوومەلەرزەکە شاری 'خۆی' بووە لە پارێزگای ورمێ و گوڕەکەشی ٥٠٤ پلەی رێختەر بووە و دەشڵێت، کاتژمێر ٣:٥١ خولەکی بەرەبەیانی روویداوە.













گەلەری