سەردێڕ:

بۆ چوارەم جار؛١٦٠ گۆڕی دیکەی بێ ناو لە خوێندنگایەکی شەوانە و رۆژانەی کڵێسادا لە کەنەدا دۆزرایەوە

AM:10:21:13/07/2021

7352 جار خوێندراوەتەوە

لە خوێندنگایەکی شەوانە و رۆژانەی کڵێسادا لە هەرێمی بریتیش کۆلۆمبیای کەنەدا، زیاتر لە ١٦٠ گۆڕی منداڵی بێ ناو دۆزرانەوە.


لە خوێندنگایەکی شەوانە و رۆژانەی کڵێسادا لە هەرێمی بریتیش کۆلۆمبیای کەنەدا، زیاتر لە ١٦٠ گۆڕی منداڵی بێ ناو دۆزرانەوە.

بە پێی هەواڵێکی دەزگای پەخشی کەنەدا سی بی سی، هۆزی رەسەنی پینیلاکوت لە دوورگەی کوپەر کە یەکێکە لە دوورگەکانی کەنداوی باشور، دۆزینەوەی زیاتر لە ١٦٠ گۆڕی بێ بەڵگە و بێ هێمای لە ناوچەی سەربە خوێندنگای شەوانە و رۆژانەی کڵێسای دوورگەی کوپەر راگەیاندووە.

لەبارەی ئەو گۆڕانەی تازە دۆزراونەتەوە؛ دوای ئەوە دەرکەوتووە کە ریشسپیانی هۆزەکە زانیاریان لەبارەی پشکنین بۆ تەرمەکانەوە داوە بە کۆمەڵگای دانیشتووانە رەسەنەکانی کەنەدا، کە پێیان دەوترێت "فێرست نەیشن"، هاوکات، لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن هۆزەکەوە بڵاوکراوەتەوە، هاتووە، ''داوا لە ئێوە دەکەین بەشداریمان لەگەڵدا بکەن لە کارەکانی دڵنیابوون لە گۆڕی بێ بەڵگە و بێ هێما کە زیاتر لە ١٦٠ گۆڕن لە زەوی قوتابخانەی شەوانە و رۆژانەی دوورگەی کوپەر و کەناراوەکانمان''.

بەگوێرەی تۆمارە فەڕمییەکان، خوێندنگای شەوانە و رۆژانەی کڵێسای دوورگەی کوپەر، لە ساڵانی ١٨٩٠- ١٩٧٠ لە دوورگەی کوپەر چالاکی ئەنجامداوە.

دۆزینەوەی گۆڕی بەکۆمەڵی منداڵان لە کەنەدا ماوەیەکە بووەتە باس و بۆ یەکەم جار لە ٢٩ی ئایاری ئەمساڵدا لە باخچەی خوێندنگایەکی کڵێسایی لە شاری کامپلۆپس لە ویلایەتی بریتیش کۆلۆمبیا، رووفاتی ٢١٥ منداڵ دۆزرایەوە.

دواتر لە ٢٤ی حوزیراندا، لە باخچەی خوێندنگای کڵێسای ماریڤاڵ، لە ویلایەتی سیسکاچوان، گۆڕی تۆمارنەکراوی ٧٥١ منداڵى ديكە دۆزرایەوە.

هەروەها لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١دا، لە نزیک خوێندنگای ساینت یوجین لە ویلایەتی بریتیش کۆلۆمبیا لە کەنەدا، ١٨٢ گۆڕی تۆمارنەکراوی دیکە دۆزرایەوە.













گەلەری