سکرتێری گشتی ناتۆ رایگەیاند، بۆ بەرپەرچدانەوەی هەڕەشەکانی روسیا بۆ سەر رێکخراوەکە ٣٠٠ هەزار سەرباز لە هەشت وڵات‌دا دەخەنە ئامادە باشییەوە.
یانس ستۆڵتنبێرگ سکرتێری گشتی ناتۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، وڵاتانی ئه‌ندام له ناتۆ له چوارچێوەی لوتكه‌ی رێکخراوەکەیان كه له مه‌درید به‌ڕێوه‌ده‌چێت به‌روونی هه‌ڕه‌شه‌كانی روسیا بۆ سه‌ر ئاسایشی وڵاته‌كانیان راده‌گه‌یه‌نن.
ئاماژەی بەوەشدا، ئه‌م
لوتكه‌یه‌ش ده‌بێته خاڵی وه‌رچه‌رخان و بڕیاری گرنگی تێدا ده‌رده‌چێت.
سکرتێری گشتی ناتۆ ئەوەشی
ئاشکرا کرد، جگه له‌و ٣٠٠ هەزار سه‌ربازه‌ی لە هەشت وڵات‌دا دەخەنە حاڵەتی ئامادە
باشییەوە، یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی دیكه‌ش كه ژماره‌یان ٤٠ هه‌زار سه‌ربازن بۆ
ئاماده‌كاری له هه‌ر ده‌ستوه‌ردانێكی روسییا ده‌خرێنه ئاماده‌باشیه‌وه و بۆ ئه‌مه‌ش
چه‌كی قورسیان بۆ ره‌وانه ده‌كرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، ئه‌م هه‌نگاوه
گه‌وره‌ترین چاكسازییه بۆ رێگریكردن و به‌رگری به‌كۆمه‌ڵ له دوای جه‌نگی سارده‌وه،
ئه‌و هێزانه‌ش له سه‌رانسه‌ری هه‌شت وڵاتی رۆژهه‌ڵات و باشوری رۆژهه‌ڵاتی ناتۆدا
جێگیركراون بۆ رێگریكردن له هێرشی روسیا کە بریتین له رۆمانیا، هه‌نگاریا، لیتوانیا،
لاتیڤیا، پۆڵندا، سلۆڤاكیا و بولگاریا.
وتیشی، قه‌باره‌ی هێزەکانیان له هه‌زار گروپی جه‌نگی
به‌هێزه‌وه به‌رز ده‌بێته‌وه بۆ لیواكان كه نزیكه‌ی سێ بۆ پێنج هه‌زار سه‌رباز دەبن.
ئەمە لەکاتێکدایە، ١٢٤
رۆژە جەنگی روسیا و ئۆکرانیا دەستی پێکردووە و لە ئەنجامدا ئەمریکا و یەکێتی
ئەوروپا و هاوپەیمانەکانیان زنجیرەیەک سزای دارایی و ئابوری و بازرگانییان خستە
سەر چەندین کۆمپانیای گەورە و کەسایەتی و بانکی ناوەندی روسیا و دواجار هاوردەکردنی وزە و زێڕی روسیاشیان
قەدەغەکرد. هاوکات، ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا و رێکخراوی پەیمانی باوکری ئەتڵەسی"ناتۆ"
بەردەوامن لە پشتیوانی کردنی حکومەتی ئۆکرانیا و لەو چوارچێوەیەشدا چەکی قورسیان
بۆ رەوانەکردووە و راهێنان و مەشق بە سەربازانی ئەو وڵاتە دەکەن.
هەروەها، لەماوەی
رابردوودا، ئۆکرانیان بەفەرمی داوایکردووە ببێتە ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا و
رێکخراوی ناتۆ و ئەمەش بووەتە جێگەی نیگەرانکردن و توڕەکردنی روسیا.