سەردێڕ:

ئەم دیاردە گەردوونیە لە ئاسمانی وڵاتانی عەرەبی بەدیکراوە کە ١٨ ساڵ جارێک روودەدات

AM:09:19:24/06/2022

2584 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی کۆمەڵەی گەردونناسانی سعودییە رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دیاردەی ریزبوونی یەک لەدوا یەکی هەسارەکانی مانگ و مەریخ و مشتەری و زوحەل و زوهرە و عەتارد لە ئاسمانی وڵاتانی عەرەبی بەدیکراوە. دەشڵێت، "دیاردەکە هەر ١٨ ساڵ جارێک روودەدات".


ئەمڕۆ هەینی، ماجید ئەبو زاهرە، سەرۆکی کۆمەڵەی گەردونناسانی سعودییە لە شاری جدە رایگەیاند، ریزبوونی هەسارەکان بەشێوەیەکی سروشتی روودەدات و بە گوێرەی دووری هەر هەسارەیەک لە خۆرەوە یەک لەدوای یەک ریزدەبن.

ئاماژەی بەوەشدا، سەرجەم هەسارەکان بەنزیکەیی لە یەک شوێندا پێکەوە کۆدەبنەوە و ریزدەبن و دەتوانرێت بەچاوی سەر دیاردەکە بەڕوونی ببینرێت بێ بەکارهێنانی تەلەسکۆب و دووربین.

سەرۆکی کۆمەڵەی گەردونناسانی سعودییە وتیشی، دیاردەکە هەر ١٨ ساڵ جارێک روودەدات و بەمەش ٢٠٤٠ جارێکی دیکە روودەداتەوە.













گەلەری