وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق رایگه‌یاند، هۆشدارییان بەو فەرمانبەرانە داوە کە بایۆمەترییان نییە بە راگرتنی موچەکانیان تا راگرتنی کاتی تەواوبوونی داتاکانیان.
عه‌بدولزه‌هره هنداوی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانان رایگه‌یاند، كاركردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی بایۆمه‌تری له ساڵی ٢٠١٧ەوە ده‌ستیپێكردووە، به‌ڵام وه‌ستا و به‌رده‌وام نه‌بوو، دواتر له سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠٢١ەوە ده‌ستیپێكردووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، "كۆی
ژماره‌ی بایۆمه‌تری كه بۆ فه‌رمانبه‌ران دروستكراوه گه‌یشتوه‌ته سێ ملیۆن و ٢٠٠
هەزار كۆد، لە ئێستاشدا گه‌یشتوینه‌ته قۆناغی زۆر پێشكه‌وتووی ته‌واوكردنی
كاره‌كانی سیستمه‌كه".
وتیشی، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
بڕیارێكی ده‌ركردووە كه سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان پابه‌ند ده‌كات به پێدانی داتای
كارمه‌نده‌كانیان به وه‌زاره‌تی پلاندانان، هۆشداریشیداوه لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ
ئه‌و كه‌سانه بكات كه بایۆمه‌تری دواده‌خه‌ن.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی
پلاندانان ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران مانگی تەمموزی ئه‌مساڵی وه‌ك
كۆتا وادەی بۆ ته‌واوكردنی پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی بایۆمه‌تری دیاریكردووه، به‌پێی ئه‌و
فۆڕمه‌ش موچه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه دیاریده‌كرێت.
عه‌بدولزه‌هره هنداوی
ئاشکراشی کرد، به گوێرەی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی بایۆمه‌ترییان
نییه تا ته‌واوبونی داتاكانیان موچه‌كانیان راده‌گیرێت.