سەردێڕ:

کۆشکی کرملین: قەیرانی ئۆکرانیا درێژخایەن دەبێت

AM:09:28:21/06/2022

7376 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی کۆشکی کرملین رایگەیاند، قەیرانی ئۆکرانیا درێژخایەندەبێت و جارێکی دیکە مۆسکۆ متمانە بە خۆرئاوا ناکاتەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە، دیمیتری بیسکۆڤ وتەبێژی کۆسکی کرملین لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تەلەفیزیۆنی "ئێم ئێس ئێن بی سی" رایگەیاند، قەیرانی ئۆکرانیا درێژخایەن دەبێت.

ئاماژەی بەوەشدا، جارێکی دیکە مۆسکۆ ناتوانێت متمانە بە وڵاتانی خۆرا ئاوا بکاتەوە.

لەبارەی ئەو هاوڵاتییە ئەمریکییانەی لە ئۆکرانیا گیریان خواردووە، دیمیتری بیسکۆڤ وتی، ئەوانە بەکرێگیراون و لە ئەنجامدانی چەندین چالاکی تێوەگلاون و پێویستە وەک تاوانبارانی جەنگ مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت.

وتیشی، ئەوانە سوپای روسیایان بۆردوومان کردووە و کاری نایاساییان ئەنجامداوە.

لەبارەی چۆنێییەتی مامەڵەکردن لەگەڵیاندا، وتەبێژی کۆشکی کرملین ئاشکرای کرد، ئەوانە سەربازی ئۆکرانی نین و رێککەوتنامەی جنێف نایانگرێتەوە.













گەلەری