وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم بە وەکالەت رایگەیاند، به‌نزینی ٦٩٠ دیناریی بۆ ته‌کسی و کۆسته‌ر و ئه‌وانه ده‌بێت، به‌ڵام به‌نزینی ٨٠٠ دیناریی بۆ هه‌موو ئۆتۆمبێلە تایبەتییەکانی تر وەکو خۆی دەمێنێتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، کەمال محەمەد وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم بە وەکالەت بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند، به‌نزینی ٦٩٠ دیناریی بۆ ته‌کسی و کۆسته‌ر و ئه‌وانه ده‌بێت، به‌ڵام نرخی به‌نزینی ٨٠٠ دیناریی بۆ هه‌موو ئۆتۆمبێلە تایبەتییەکانی تر وەکو خۆی دەمێنێتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، "ده‌رگا
کراوه‌یه بۆ هه‌ر کۆمپانیایه‌ک و وه‌به‌رهێنێک که له‌توانایدا هه‌بێت به‌نزین بهێنن،
ئه‌گه‌ر بتوانن کێبڕکێی ئه‌و ٨٠٠ دیناره‌ی خۆمان بکه‌ن له‌وه که‌متر بێگومان خه‌ڵک
ئازاده".
لەبارەی هۆکاری
بەرزبوونەوەی نرخی بەنزینەوە، وەزیری سامانە سروشتییەکان ئەوەشی خستەڕوو، خواستی
به‌نزین بۆ هه‌رێم له‌نێوان ٥ - ٦ ملیۆن لیتره لە رۆژێکدا، ته‌نها پاڵاوگه‌ی کار
و پاڵاوگه‌ی قه‌یوان هه‌یه که دوو کۆمپانیان له‌هه‌رێم، ٢٥ هه‌زار بەرمیل Crude oil – نەوتی خاو ده‌ده‌ینه پاڵاوگه‌ی کار بۆ به‌رهه‌مهێنانی چه‌ند جۆره
سوته‌مه‌نیه‌ک بۆ وێستگه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی کاره‌با له‌وانه دیزل و گازۆلین ،
ئه‌و 25 هه‌زار به‌رمیله یه‌ک ملیۆن به‌رهه‌می به‌نزین دابین ده‌کات.
وتیشی، "رێککه‌وتنێکییان
له‌گه‌ڵ حکومه‌تی به‌غداد هەیە که ئه‌وانیش
یه‌ک ملیۆن و ٢٥٠ هه‌زار لیتر بەنزیندابین
بکه‌ن، به‌ڵام له ١ی ٥ی٢٠٢٢ ەوه به‌هۆی
هه‌ندێک کرده‌وه‌ی گروپە چەکدارەکان ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی که پاڵاوگه‌ی کار بۆ هه‌رێم
دابینی ده‌کات له‌لایه‌ن به‌غداده‌وه راگیراوه، هه‌تا نزیکه‌ی ٦ی مانگ که ئه‌و
کێشه‌یه چاره‌سه‌رکرا وه‌کو پاڵاوگه ٦٤٨ هه‌زار لیتر بۆمان ده‌هات ٧ی مانگیش یه‌ک
ملیۆن و چاره‌کێک جارێکی تریش ئه‌وه‌یان راگرت به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی عێراق خۆشی پێویستی
بابه‌تی به‌نزینه".
محەمەد کەمال ئەوەشی
خستەڕوو، له ١ی ئایارەوە هه‌تا ئه‌مڕۆ ته‌نها یه‌ک ملیۆن و ٨٠٠ هه‌زار لیتر بۆ هه‌رێم
هاتووه وه‌کو به‌رهه‌می عێراق له‌وماوه‌یه ئه‌وه‌ی به‌ته‌نها به‌شێوه‌ی سه‌ره‌کی
پشتی پێبه‌ستراوه .
لەبارەی دابەزاندنی نرخی
بەنزینیشەوە، وەزیری سامانە سروشتییەکان دەشڵێت، بۆ نرخی یەک لیتر بەنزین تا لە ١٢٠٠
دینارەوە بۆ ٨٠٠ دینار کەمبێتەوە، بە بڕی چوار سەد دینار بۆ هەر لیترێک پاڵپشتییان
کردووە.
هەروەها، لەبارەی ئەوەی
نرخی بەنزین چی بەسەردێت، محەمەد کەمال وەزیری سامانە سروشتییەکان بەوەکالەت
ئاشکرای کرد، لە پاڵاوگەی کار رۆژانە لە کۆی ٢٥ هەزار بەرمیل نەوتی خاو تەنها یەک
ملیۆن لیتر بەنزین بەرهەمدەهێنێت، هەربۆیە بەنزینی ٦٩٠ دیناری بۆ تەکسی و پاس و
ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە دەبێت و بەنزینی ٨٠٠ دیناریش بۆ ئۆتۆمبێلی تایبەت دەبێت و بە
جێگیری دەمێنێتەوە.
هاوکات، لەبارەی رێگەدان
بە کۆمپانیاکانی دیکە تابتوانن بەنزین هاوردەبکەن، وەزیری سامانە سروشتییەکان بەوەکالەت
باسی لەوەکرد، رسومات و گومرگ و ئه‌وانه
لابراون هه‌ر مقاولێک یان کۆمپانیایه‌ک له‌توانایدا هه‌یه ده‌توانێت بەنزین
هاوردە بکات و رکابەری بەنزینی ٨٠٠ دیناری بکات، ئەوا دەتوانێت بەنزین بهێنێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، ماوەی
چەندین مانگە بە پلان و مەبەست حکومەتی هەرێم دەستی کردووە بە بەرزکردنەوەی نرخی
بەنزین بە شێوەیەی پلەبەندی، بەشێوەیەک نرخی یەک لیتر بەنزینی نۆرماڵ لە ٤٥٠
دینارەوە گەیشتە ١٢٠٠ دینار. دوا بەدوای بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین، وەک یەکەم
هەنگاو، شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دابەشکردنی بەنزینی
هەرزانی بە ٦٥٠ دیناری لە سەر جەم ناوچەکانی هەرێم دەستپێکرد، لەلایەن خۆشیانەوە
بەشێک لە شۆفێرانی تاسکی لەناوچە جیاجیاکانی هەرێم دەستیان بەخۆپیشاندان کرد. دوا
بەدوای دابەشکردنی بەنزینە هەرزانەکەی نەوەی نوێ و فشارەکان، حکومەتی هەرێم نرخی بەنزینی
دابەزاند.