شارەزایەکی بواری کەشناسی عێراق رایگەیاند، بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە کاتژمێر ٦ بۆ ٨ لە شاری بەغدا ماوەی چڕترین خۆڵبارین دەبێت و لە شاری ئەنباریش لە نێوان کاتژمێر ٤ بۆ ٦ی بەیانی دەبێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، سادق عەتییە شارەزای بواری کەشناسی لە فەیسبووکی خۆی بڵاویکردەوە، شەوی سێشەممە و رۆژی چوارشەممە شەپۆلێکی خۆڵبارین روو لە عێراق دەکات.
دەشڵێت، ئێوارەی رۆژین سێشەممە لە خۆرئاوای پارێزگای ئەنبارەوە خۆكبارینێکی
مامناوەند کە دواتر دەگۆڕێت بۆ چڕ روو لە عێراق دەکات و شەوی سیشەممە یان بەرەبیانی چوارشەممە دەگاتە
هەر دوو پارێزگای سەلاحەدین و بەغدا.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، دواتر لە بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە کاریگەری خۆڵبارینەکە
دەگاتە شارەکانی فوراتی ناوەڕاست و روودەکات شارەکانی باشور و بیابانەکانی باشور،
بەڵام کاریگەرییەکەی کەمتردەبێت.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەیدا ئاماژەی بەوەشداوە، چڕترین شەپۆلی خۆڵبارینەکەبەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە
کاتژمێر ٦ بۆ ٨ لە شاری بەغدا دەبێت و لە شاری ئەنباریش لە نێوان کاتژمێر ٤ بۆ
٦ی بەیانی دەبێت.
باسی لەوەشکردووە، لە
شارەکانی فوراتی ناوەڕاست چڕترین کاتەکانی خۆڵبارینەکە لە نێوان کاتژمێر ٧ بۆ ٩ی
بەیانی دەبێت و لە شارەکانی باشوریش کاریگەرییەکەی لە نێوان کاتژمێر ٣ بۆ ٥ی ئێوارە
دەبێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ دەستەی
کەشناسی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، دوانیوەڕۆی سبەینێ سێشەممە
رێکەوتی ٢١ی ٦ی ٢٠٢٢ شەپۆلێکی توندی خۆڵبارین لە خۆرئاوای وڵاتەوە هەڵدەکات و ناوچەکانی
تکریت و بێجی و عەننە دەگرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، دواتر
بەرەبەرە شەپۆلی خۆڵبارینەکە روو لە پارێزگاکانی هەولێر و کەرکوک و موسڵ و دیالە دەکات.