سەردێڕ:

ژمارەی دانیشتووانی عێراق ئاشكراکرا

PM:06:55:12/07/2021

9580 جار خوێندراوەتەوە

ناوەندی ئامار لە وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، ژمارەی دانیشتووانی عێراق بووەتە زیاتر لە ٤٠ ملیۆن کەس.


ناوەندی ئامار لە وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، ژمارەی دانیشتووانی عێراق بووەتە زیاتر لە ٤٠ ملیۆن کەس.

لەراگەیەندراوێکدا، ناوەندی ئامار لە وەزارەتی پلاندانان لە وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاماری دانیشتووانی عێراقی ئاشراکرد و تیایدا هاتووە، ژمارەی دانیشتووانی عێراق ٤٠ ملیون و ١٥٠ ھەزار و ٢٠٠ کەسە.

ناوەندی ئامار ئاماژەی بەوەشکردووە، ریژەی رەگەزی نێر لە عێراقدا ٢٠ ملیوان و ٣٣٦ ھەزار و ١٨٠ کەسە، لەبەرامبەریشدا رەگەزی مێ ١٩ ملیون و ٧٨٤ ھەزار کەسە.

هەر لە راگەیەندراوەکەی ناوەندی ئاماری سەر بە وەزارەتی پلاندانانی عێراقدا هاتووە، ئەوانەی تەمەنیان لە نێوان ١٥ تا ٢٤ ساڵیدایە؛ ٢٠٪‏ کۆی ژمارەی دانیشتووانی عێراق پێکدەھێنن و ژمارەیان بە ٨ ملێون و ١٠٠ ھەزار کەس مەزەندە دەکرێت.













گەلەری