سەردێڕ:

وڵاتێکی عەرەبی دەبێتە شوێنی روبەڕوبونەوەی ئەمریکا و روسیا

AM:09:04:19/06/2022

15452 جار خوێندراوەتەوە

میدیا ئەمریکییەکان بڵاویانکردووەتەوە، شارەزایانی سەربازی هۆشیاری دەدەن لە بەریەککەوتنی سەربازی لە نێوان واشنتۆن و مۆسکۆ لە سوریا.


رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویکردەوە شارەزایانی سەربازی ئەمریکا هۆشداری دەدەن لە مەترسی رووبەڕووبوونەوەی راستەوخۆی نێوان هێزەكانی ئەمریكا و روسیا لە سوریا، هەروەها هێزەكانی روسیا بە توڕەکردنی ئەمریکا تۆمەتبار دەكەن.

به رپرسێكی سه ربازی ئه مریكا به رۆژنامه كه ی راگه یاندووه ، رۆژی چوارشه ممه ی رابردوو روسیا هه ڵكوتاوەتە سه ر شوێنه كانی ناوچه ی ئه لته نف كه سه ربازانی ئه مریكا مه شق به چه كدارانی سوریا ده كه ن.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، روسیا پێش ئەوەی بە دوو فڕۆکەی جۆری سو ٣٥ و سو ٢٤ هێرشبکاتە سەر ئەو بنکەیەی سەربازانی ئەمریکا لە رێگەی کەناڵێکی پەیوەندیەوە ئەو بنکەیەی ئاگادارکردووەتەوە.

هاوکات رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرپرسانی سەربازی ئەمریکا نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە لەو هێرشانەی روسیا و دەڵێن "روسیا راستەوخۆ هێزەکانی ئەمریکای نەکردووەتە ئامانج، بەڵکو تەحەدای ئەرکی هێزەکانی ئەمریکا دەکات لە سوریا."

لایخۆشیەوە، ئێریک کۆرێلا فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا باسی لەوەکرد،" ئێمە هەوڵدەدەین خۆمان لە هەر حیسابکردنێکی هەڵە یان هەنگاوێک بەدوور بگرین کە ببێتە هۆی ناکۆکی ناپێویست لەگەڵ روسیادا و ئەمەش وەک ئامانجی ئێمە دەمێنێتەوە بەڵام کردەوەکانی ئەم دواییەی روسیا توڕەمان دەکات.

ئەمەش لە کاتێدایە بە هۆی جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیاوە پەیوەندییەکانی نێوان روسیا و ئەمریکا لە گرژیدایە.













گەلەری