سەردێڕ:

لەبارەی ناردنی پەنابەرانی بەریتانیا بۆ وڵاتەکەی؛ رواندا هەڵوێستی خۆی راگەیاند

AM:11:20:15/06/2022

3904 جار خوێندراوەتەوە

سەرەڕای هەڵوەشاندنەوەی گەشتی ئەو پەنابەرانەی بڕیابوو لە بەریتانیاوە بۆ رواندا بگوازرینەوە، حکومەتی رواندا راگەیاند، پابەندن بە وەرگرتنی کۆچبەرانی بەریتانی و هێشتنەوەیان لە وڵاتەکەیاندا.


يولاند ماكولو وتەبێژی حکومەتی ئەو وڵاتە بە ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێسی راگەیاندووە، وەستاندنی گەشتەکان بێهیوامان ناکەن و رواندا بە تەواوی پابەندە بە سەرخستنی رێککەوتنەکەی لەگەڵ بەریتانیا.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو دۆخەی ئێستا هەیە بەردەوام نابێت و رواندا پابەندە بە وەرگرتنی پەنابەران و دابینکردنی سەرجەم خزمەتگوزارییەکان بۆیان.

ئەوەش لەکاتێکدایە، شەوی رابردوو دادگای باڵای بەریتانیا بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەو گەشتەیدا کە بڕیار بوو حەوت پەنابەر بنێرێتە وڵاتی رواندا کە دوانیان کوردی هەرێمی کوردستان بوون و چەند کوردێکی رۆژهەڵاتی کوردستانیش لە گەشتەکەدا بوونیان هەبوو.

ئەمەش لە کاتێکدایە، هەریەکە لە بەریتانیا و رواندا رێککەوتنێکی هاوکارییان پێکەوە واژۆکردووە، بۆ ناردنی ئەو کۆچەبرانەی دەگەنە بەریتانیا بە رێگای نایاسایی بۆ بەڕیتانیا کە بنێردرێن بۆ وڵاتی رواندا کە وڵاتێکی کیشوەری ئەفەریقاتە.













گەلەری