PM:05:34:14/06/2022
2240 جار خوێندراوەتەوە
حکومەتی سعودییە رەزامەندی خۆی لەسەر لێکتێگەیشتنەکانی نێوان وڵاتەکەیان و عێراق لەبارەی پێکەوە بەستنی کارەبایی دا.
ماڵپەڕی عەرەبییە ئاماژەی بەوەکردووە، کە حکومەتی سعودیە باسی لەوەکردووە گەیشتوونەتە چەند لێکتێگەیشتنێکی نوێ لەبارەی پێکەوەبەستی کارەبای هەردوو وڵاتەکە و پێکەوە کارکردن لە بوارەکانی پەیوەست بە گەشەپێدانی ئابوری.
باس لەوەشکراوە، پەسەندکردنی
رێککەوتنە لەلایەن رێکخراوەکانی لیژنەی هاندانی نیشتیمانی سعودییەوە بووە کە دەبنە
هۆکار بۆ وەبەرهێنانی نوێ لە بوارەکەدا.
هاوکات، ئاماژە بەوەشکراوە
کە لەلایەن یەکەیەکی تایبەتمەند بە وزەی ئەتۆم کە ناوەندێکی زانستی سعودییە
سەرپەرشتی بکرێت.