وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، بۆ رێگریكردن له بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون پێویستە شەش رێکار بگیرێنەبەر یه‌كێك له رێكاره‌كانیش، پشكنینی ئاژه‌ڵه‌كانه پێش سه‌ربڕین و دوای سه‌ربڕین به‌مه‌به‌ستی دڵینابوون له ته‌ندروستی ئاژه‌ڵه‌كه.
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حکومەتی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، له پێناو رێگریكردن له بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون له هه‌رێمی كوردستان، كه ئێستا له هه‌ندێك له پارێزگاكانی عێراق بڵاوبووه‌ته‌وه، پێویستە ئەم رێکارانە بگیرێنەبەر:
١- پێویسته سه‌ربڕین له
سه‌ربڕخانه فه‌رمییه‌كان بێت و به‌پشكنین و مۆری فه‌رمی ڤێتێرنه‌ری بچێته بازاڕ
و سه‌ربڕین له سه‌ر رێگاكان و لاكۆڵانه‌كان قه‌ده‌غه بكرێت .
٢- پشكنینی ئاژه‌ڵه‌كان پێش
سه‌ربڕین و دوای سه‌ربڕین به‌مه‌به‌ستی دڵینابوون له‌ته‌ندروستی ئاژه‌ڵه‌كه ئه‌نجامبدرێت.
٣- پێویسته رێكاره ته‌ندروستییه‌كان
بۆ پۆشینی جلوبه‌رگی تایبه‌تمه‌ند و كه‌لوپه‌لی سه‌ربڕین له سه‌ربڕخانه‌كاندا ره‌چاوبكرێت .
٤- كه‌ره‌نتیه‌نه‌كانی
ئاژه‌ڵ له مه‌رز و فرۆكه‌خانه‌كاندا پێویسته پشكنینی ورد بۆ ئه‌و ئاژه‌ڵانه بكه‌ن
كه دێنه ناو هه‌رێمی كوردستان بە مه‌به‌ستی دڵنیابوون له ته‌ندروستی ئاژه‌ڵه‌كان .
٥- وه‌زاره‌تی کشتوکاڵی هەرێم
رێكاری پێویست ده‌گرێته به‌ر بە مه‌به‌ستی دابینكردنی ده‌رمانی شوشتنی ئاژه‌ڵ بۆ
له‌ناوبردنی مشه‌خۆری ده‌ره‌كی "گەنە و قڕنە" كه هۆكاری سه‌ره‌كی
گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسی نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوونه، له نێوان ئاژه‌ڵه‌كان، هه‌ڵمه‌تەکەش
له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت .
٦- كۆنتڕۆڵكردنی دیارده‌ی
هێنانی ئاژه‌ڵ به‌شێوه‌ی نافه‌رمی له سنوره‌كانی ده‌ره‌وه و نێوان هه‌رێم و عێراقی
فیدراڵ، هه‌روه‌ها رێگه‌گرتن له هێنانی ئاژه‌ڵ له‌و پارێزگایانه‌ی كه نه‌خۆشی تای
خوێنبه‌ربوونی تێدا بڵاوبووەتەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق نەخۆشی تای خوێنبەربوون بڵاوبووەتەوە و بەهۆیەوە ژمارەیەک توشبوو گیانیانلەدەستدا.
هەر ئەمڕۆش، ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی
وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، یەکێک لە گومانلێکراوانی پەتای خوێنبەربوون کە گەنجێکی
تەمەن ٢٧ ساڵە گیانی لەدەستدا.
لە راگەیاندراوێدا ئەو وتەبێژە
ئاماژەی بەوەکردووە، "گەنجەکە خەڵکی گوندی گۆڕەزی ناحیەی خەلیفانە لە دەڤەری
سۆران، پاش پشتڕاستکردنەوەی وەکو توشبووی نەخۆشی پەتای خوێنبەربوون گەیەندراوەتە نەخۆشخانە
و لەوێ بۆ چارەسەر ماوەتەوە."
ئەوەش هاتووە، "بەهۆی
سەختی نیشانەکانییەوە گیانی لەدەستداوە و وەکو یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستدان بە نەخۆشی
پەتای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا."
تای خوێنبەربوون؛ "پەتایەكی
ڤایرۆسیی"ـە واتە گوازراوەیە، بەهۆی تێكەڵاوبوون و لەڕێی ئاژەڵ و مێش و مەگەزەوە
بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، هەروەها لە مرۆڤەوە بۆ مرۆڤیش دەگوازرێتەوە.
بەگوێرەی رێکخراوی تەندروستی
جیهانی و وەزارەتی تەندروستی عێراق لە نیشانەكانی تای خوێنبەربوون، دڵ تێكهەڵاتن و
رشانەوە، ئازاری جومگەكان، سكچون، تا، هیلاكی و لاوازی.
هەروەها، چەند نیشانەیەكی
نەخۆشییەكە دەریدەخات كە مەترسی لەسەر ژیانی توشبووەكە هەیە، وەک خوێنبەربونی ژێر
پێست، دروستبوونی كێشە لە دەماغ، بێهۆشبوون، لەكاركەوتنی گورچیلە، دروستبوونی كێشەی
هەناسەدان و لەكاركەوتنی جگەر.
ئەگەر بێت و نەخۆشییەکە لە
سەرەتادا دیاری‌بکرێت ئەوا چارەسەرەکەی ئاسانتر دەبێت و بەپێچەوانەشەوە ئەگەر خوێن
لەژێر پێستیدا بڵاوبووبێتەوە بەهۆی درەنگ وەرگرتنی چارەسەری، ئەگەری گیانلەدەستدانی
زیاترە.