سەردێڕ:

لەبارەی کەیسەکانی گەندەڵی کۆمپانیای ئیریکسۆن لە عێراق ئەمریکا دەست بە لێکۆڵینەوە دەکات

PM:04:54:10/06/2022

2540 جار خوێندراوەتەوە

گروپی کۆمپانیاکانی ئیریکسۆن بۆ پەیوەندییەکان رایگەیاند، دەسەڵاتدارانی ئەمریکیی دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە لەبارەی چەند گومانلێکراوێکی کەیسی گەندەڵی لە عێراق.


گروپی کۆمپانیاکانی ئیریکسۆنی سویدی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، کۆمسیۆنی ئاسایش و ئاڵوگۆڕی دراوی ئەمریکی کۆمپانیاکەی لە دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەیەک لەبارەی هەڵسوکەوتەکانی لە عێراق لە ساڵی ٢٠١٩دا ئاگادارکردووەتەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، هێشتا زۆر زووە تا ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەکە دیاریبکرێت، بەڵام ئێریکسۆن بەتەواوی هەماهەنگ دەبێت.

هاوکات ئاژانسی هەواڵی بڵومبێرگی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، پێشبینی دەکرێت پاش ١٢ مانگی دیکە دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەربکەوێت و پێدەچێت پێبژاردنەکانی سەر کۆمپانیایئیریکسۆنی سویدی بگاتە ٣٠٠ ملیۆن دۆلار.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٩ گروپی کۆمپانیاکانی ئێریکسۆن بڕی یەک ملیار دۆلاری دا بە سیستمی دادوەری ئەمریکا بە مەبەستی داخستنی دۆسییەکانی گەندەڵی لە پێنج وڵاتی دیکە کە ئەوانیش بریتین لە جیبۆتی، چین، ڤێتنام، ئیندۆنیسیا و کوەیت.













گەلەری