PM:02:11:10/06/2022
2220 جار خوێندراوەتەوە
فەرماندەی هێزی پایەدەی دەریایی ئەمریکا رایگەیاند، بۆ رۆژی دووەم و جاری دووەم لە ویلایەتی کالتفۆڕنیا فڕۆکەیەکی جەنگی کەوتەخوارەوە، بەڵام سەرجەم سەرنشینەکانی کە چوار سەربازبوون رزگاریان بووە. دەشڵێت، "تەنها سەربازێکیان بریندرابووە و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە".
ئەمڕۆ هەینی، فەرماندەی هێزی پایەدەی دەریایی ئەمریکا رایگەیاند، لەناوچەیەکی پێدە دەشتی ویلاتەتی کالیفۆڕنیا فڕۆکەیەکی جەنگی کەوتووەتەخوارە و تێکشکاوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، سەرجەم
سەرنشینەکانی فڕۆکەکە رزگاریان بووە، تەنها سەربازێک نەبێت برینداربووە و رەوانەی
نەخۆشخانە کراوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، رۆژی
چوارشەممە، فەرماندەی هێزی پایەدەی دەریایی ئەمریکا رایگەیاند، هەلیکۆپتەرێکی
جەنگی لە جۆری ئێم فی ٢٢ ئۆزبێری کەوتووەتە خوارەوە و سەرجەم سەرنشینەکانی کە پێنج
کەس بوون گیانیان لەدەستدا.