سەردێڕ:

بەریتانیا: بە یەک مەرج ئۆکرانیا دەتوانێت جەنگەکەی لە دژی روسیا بباتەوە

PM:02:37:06/06/2022

3244 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند، ئەگەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەردەوامبن لە هاوکاریکردنی کیێڤ سوپای ئۆکرانیا دەتوانێت لە جەنگی روسیادا سەربکەوێت، دەشڵێت، "پێویستە شێوازی هاوکارییەکانمان بۆ کێێڤ بگۆڕین."


بێن واڵس وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند، بە بەردەوامی هاوکارییەکانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی سوپای ئۆکرانیا دەتوانێتجەنگی روسیا بباتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، ستراتیجی سوپای روسیا گۆڕاوە و پێویستە کۆمەڵگای نێودەوڵەتیش شێوازی هاوکارییە سەربازییەکانیان بۆ ئۆکرانیا بگۆڕن و چەکی نوێتر و تۆکمەتر بدرێت بە ئۆکرانییەکان بۆ پاراستنی خۆیان و وڵاتەکەیان لە هێرشەکانی سوپای روسیا.

هاوکات وەزارەتی بەرگری بەریتانیا رایگەیاند، کۆمەڵێک موشەکی نوی لە مۆدیلی ئێم ٢٧٠ دەداتە ئۆکرانیا تا بتوانن باشتر بەرگری لە خۆیان بکەن.

ئاماژەی بەوەشدا، وەزارەتی بەرگری بەریتانیا ئەو بڕیارە بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریکا داوە و چەندان جۆری تری چەک و پێداویستی سەربازی بۆ ئۆکرانیا دەنێرن.

ئەمەش لە کاتێکدایە زیاتر لە سێ مانگە جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا بەردەوامە و وڵاتانی رۆژئاوا و ئەوروپاش بەردەوامن لە هاوکارییەکانیان بۆ ئۆکرانیا.













گەلەری