سەردێڕ:

تورکیا دوایین خێرایی بۆ لێخۆرینی ئۆتۆمبێل لە وڵاتەکە جێگیرکرد

PM:06:21:02/06/2022

8652 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، سنووریی خێرایی ئۆتۆمبێلی لەسەر رێگا سەرەکییەکان جێگیرکرد و بۆ هەر ٨١ پارێزگارەکەی تورکیاشی ناردووە.


بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، بەپێی ماددەی ـ٥٠ی "سنووری خێرایی" یاسای هاتوچۆی رێگاوبان، زۆرترین و کەمترین سنووری خێرایی دیاریکراوە.

بەپێی نووسراوەکە، نابێت خێرایی تۆتۆمبێل لەسەر رێگا سەرەکییە دووئاراستەکانی نێوان شارەکان ٩٠ کیلۆمەتر/کاتژمێر، لەسەر جووت سایدەکان (رێگا دابەشکراوەکان) ١١٠ کیلۆمەتر/کاتژمێر، لەسەر رێگا سەرەکییەکان ١٢٠ کیلۆمەتر/کاتژمێر زیاتر بێت.

جگە لەوەش ئاماژە بەوە كراوە كە بە لەبەرچاوگرتنی ستانداردەکانی رێگاوبان و بۆچوونی وەزارەتی گواستنەوە، وەزارەتی ناوخۆ دەسەڵاتی ئەوەی هەیە سنووری خێرایی بۆ ئۆتۆمبێل تا ٢٠ كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا لەسەر رێگاکان لە دەرەوەی شارەکان زیاد بکات.

بڕیاریشە بریارەکە لە ١ی تەمووزەوە، جێبەجێ بکرێت و لە ئێستاشەوە کارەکان بۆ دانانی هێماکانی نوێی هاتوچۆ دەستیان پێکردووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، سنووردارکردنی خێرایی لەسەر ئەو رێگا سەرەکییانەی کە لە قۆناغی دروستکردندان یان بڕیارە تازە دیزاین بکرێن، ١٤٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.













گەلەری