سەردێڕ:

نوێترین کۆبوونەوەی روسیا و ئۆکرانیا لەم وڵاتە عەرەبییە دەبێت

PM:05:22:01/06/2022

3888 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمجارەی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداودا، وەزیری دەرەوەی روسیا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا لە ریازی پایتەختی سعودیە کۆدەبنەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا دەست بە گەشتەکەی دەکات بۆ ریازی پایتەختی و سعودییە و لەگەڵ دیمیترۆ کولیبیای هاوتا ئۆکرانیەکەی لەو شارە یەک دەبینن.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری بەرپرسانی کەنداو بڵاویکردەوە، چاوەڕوان دەکرێت لاڤرۆڤ لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی سعودیە، شانشینی ئیماراتی یەکگرتوو، عەمان، کوێت، بەحرەین و قەتەر، لە بارەگای ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداو لە ریاز کۆببێتەوە و دیمیترۆ کولیبیاش بە رێگەی پەیوەندی ڤیدیۆیی لەو کۆبوونەوەیە بەشدار دەبێت.

لەمبارەیەشەوە حسێن هەریدی شارەزای پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان ئاماژەی بەوەدا، "پێموایە کۆبوونەوەی لاڤرۆڤ لەگەڵ وەزیرانی شيش وڵاتی کەنداو لەبارەی جەنگی ئۆکرانیا و قەیرانی وزە و پەیوەندییەکانی روسیا دەبێت لەگەڵ ئەو وڵاتانە.

باسی لەوەشکرد، پەیوەندییەکانی نێوان روسیا و ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداو بەگشتی و لەنێوان مۆسکۆ و ڕیاز، مۆسکۆ و ئەبوزەبی بە تایبەتی، لە ماوەی ساڵانی رابردوودا ئەرێنی بووە و ڕەنگدانەوەی بەرژەوەندییەکانی لایەنەکان و بەهێزبوونی پەیوەندییەکانە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ماوەی سێ مانگە روسیا و ئۆکرانیا لە جەنگدان و یەکەم کۆبوونەوەی ئەو وڵاتەش لە ئاستی باڵادا لە ئیستەنبوڵی پایتەختی تورکیا بوو.













گەلەری