سەردێڕ:

جیاوازی نرخی گۆڕینی تابلۆی نوێی ئۆتۆمبێل لە هەرێم و بەغدا

PM:12:56:24/05/2022

14212 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی عێراق رایگەیاند، نرخی گۆڕینی تابلۆی نوێی ئۆتۆمبێل تەنها ٥٠ هەزار دینارە، بەڵام لە هەرێم دەگاتە ١٢٠ هەزار دینار.


ئەمرۆ سێشەممە، تاریق ئیسماعیل روبەیعی بەڕیوەبەری گشتی هاتوچۆی عێراق بە ئاژانسی فەرمی هەواڵی عێراقی راگەیاند، نرخی گۆڕینی تابلۆی نوێی ئۆتۆمبێلەکان دیاریکراوە و تەنها بە ٥٠ هەزار دینار دەبێت.

ئاماژەی بەوەشدا، بەڵام نرخی تابلۆی نوێی ئۆتۆمبێل لە هەرێم دەگاتە ١٢٠ هەزار دینار.

ئەوەشی خستەڕوو، سەرجەم تابلۆکان بەیەک شێواز دەبن و تەنها نوسین و ژمارەی ئینگلیزییان لەسەر دەبێت و زمانی کوردی و عەرەبییان لەسەر لادەبرێت.

لەبارەی چاپکردنی تابلۆکانیش لە عێراق، تاریق ئیسماعیل روبەیعی باسی لەوەکرد، لەم هەفتەیەدا یان لە هەفتەی داهاتوودا دەست بە چاپکردنی تابلۆکان دەکرێت.













گەلەری